شرۆڤه‌كارێكی وه‌رزشی كوردستان24، ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن ناسنامه‌ی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه‌ش ده‌كات ته‌نیا بۆ مانه‌وه له خولی نایاب یاریی ده‌كه‌ن.
حاكم جه‌مال، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند كه به فه‌رمی ته‌ها قادرمان وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌ستنیشان كردووه.
حاكم جه‌مال له به‌رسیڤێكی كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه ته‌نیا بۆ مانه‌وه له خولی نایاب یاریی ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ چه‌ندان یاریزان له په‌یوه‌ندیدام.
ته‌ها قادر، له ماوه‌كانی رابردوو، له یارییه‌كانی كۆپا ئامێریكا و یۆرۆی 2016 شرۆڤه‌كاری وه‌رزشی كوردستان24 بوو، بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017 شوێنی دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ری پێشوو له یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌گرێته‌وه.
یانه‌ی هه‌ندرێن، پێشتر نازناوێكی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه، وه‌رزی رابردووش زۆر به زه‌حمه‌ت مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد.