میخایل بۆدۆلیاك: ڕووسیا و ئه‌ورووپا له دۆخی جه‌نگدان
K24 – هەولێر:
ڕاوێژكارێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئۆكرانیا رایده‌گه‌ینێت، سێیه‌م جه‌نگی جیهانی له نێوان ڕووسیا وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌ستی پێ كردووه و به‌ڵام هه‌ستی پێ ناكرێت. هاوكات گوتیشی: "ڕووسیا و ئه‌ورووپا له دۆخی جه‌نگدان".
میخایل بۆدۆلیاك ڕاوێژكاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئۆكرانیا به پێگه‌ی Opinion Internationaleـی ڕاگه‌یاند، كاتێك دووه‌م جه‌نگی جیهانی ده‌ستی پێ كرد، زۆربه‌ی خه‌ڵك نه‌یده‌زانێ ئه‌وه جه‌نگێكی گه‌وره‌ی جیهانییه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، سێیه‌م جه‌نگی جیهانیی له نێوان ئه‌ورووپا و ڕووسیا ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ڕووسیا و ئه‌ورووپا له دۆخی جه‌نگدان".
پێشتریش ڕێبه‌ری پارتی (نیشتمانیی)یه‌كانی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌ورووپا به دوای هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه، دواجار جیهان تووشی سێیه‌م جه‌نگی جیهانی ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها دۆناڵد تاسك سه‌رۆكوه‌زیرانی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاندبوو، ئه‌ورووپا له قۆناغی پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگدایه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان خه‌ریكن ڕوو ده‌ده‌ن.
ڕووسیا پێی وایه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا و به‌شداری ناڕاسته‌وخۆی ناتۆ له شه‌ڕ، پرسی ئاشتی دوا ده‌خات.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی ڕووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.