به فه‌رمی، یانه‌ی زێره‌ڤانی كڕینی دوو یاریزانی دیكه‌ی راگه‌یاند
یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی له باره‌گای خۆی له شاری دهۆك، گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی له یانه‌ی زاخۆوه راگه‌یاند.
عه‌بدولره‌زاق حه‌یده‌ری هێرشبه‌ر و عومه‌ر بیبیۆی ناوه‌ڕاستكار، پێشتر له خولی كوردستان و عێراقدا یارییان بۆ یانه‌ی زاخۆ كردووه، ئه‌م دوو یاریزانه به فه‌رمی ئه‌مڕۆ بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایاب واژۆیان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی زێره‌ڤانی كرد.
یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، ستافێكی راهێنه‌ری نوێی هێناوه، له دوو رۆژی رابردووش كڕینی دلێر حاته‌می گۆڵپارێزی شاری هه‌ولێر، هاوڕێ جه‌لال له سلێمانییه‌وه و عامر ئیسماعیل ـیش له یانه‌ی گاره‌وه په‌یوه‌ندیان به یانه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه كردووه.