حاكم ڕزگار محه‌ممه‌دئه‌مین: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسیی كۆتای په‌رله‌مانی كوردستان کاری دادگه‌ی فیدراڵی نییه
K24 - ھەولێر:
حاكم ڕزگار محه‌ممه‌دئه‌مین ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستوور له بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و گوزارشت له یاسا، دیموكراسی، ماف و ئازادییه‌كان و لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حوكمڕانی ده‌كات و له سه‌رووی هه‌ره‌می هه‌موو یاساكانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته و نه‌بوونی ده‌ستووریش گوزارشت له ئاژاوه ده‌كات؛ ده‌شڵێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسیی كۆتای په‌رله‌مانی كوردستان کاری دادگه‌ی فیدراڵی نییه.
حاكم ڕزگار محه‌ممه‌دئه‌مین، له میانی به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ كه ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24 پێشكه‌شی ده‌كات، ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق خاوه‌نی ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌ییه و له ساڵی 2005ـوه له ڕووی ده‌قه‌وه له خۆیدا به‌رجه‌سته‌ی كردووه، به‌ڵام نه‌بووه‌ته وڵاتێكی ده‌ستووری، به‌و مانایه‌ی ده‌ستوور پێویستی به‌وه هه‌یه بڕیاربه‌ده‌ستان و یاسادانه‌رانی وڵات بڕوای ته‌واوه‌تیان پێی هه‌بێت، كه‌چی له عێراق ده‌ستوور هێشتا وه‌ك ده‌قێكی پیرۆز تەماشا ناکرێت.
حاكم ڕزگار محه‌ممه‌دئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌ستووره‌كانی عێراق له ساڵی 1925ـوه تا به ده‌ستووری ساڵی 2005 ده‌گات، هه‌مووان به‌ده‌ر نه‌بوونه له كێشه و كه‌موکووڕی، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستووری ئێسته له بارودۆخێكی ناله‌بار و ناسه‌قامگیر نووسراوه‌ته‌وه، نه‌خاسمه كه ئه‌و كات شه‌ڕی مه‌زهه‌بی له ئارادا بوو.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ده‌ستوور، سه‌رباری كه‌موكووڕییه‌كانی، هاوكات سیسته‌می فیدراڵیی جێگیر كرد، كه ئه‌مه پێشكه‌وتنێكی جۆری بوو له وه‌رچه‌رخانی عێراق. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی له سوپا وه‌رگرتووه‌ته له‌وەی لە ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتدا ڕۆڵی هەبیت، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ش له ڕووی تیۆرییه‌وه چه‌سپاوه، به‌ڵام له كرۆكدا به كرده‌نی نه‌كراوه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ماف و ئازادییه‌كان به‌هۆی ده‌ستووره‌وه ده‌پارێزرێن، نه‌خاسمه مافه سروشتییه‌كان كه مرۆڤ خۆی هه‌یه‌تی، به‌ڵام ده‌ستوور ده‌یپارێزێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووردا به‌هێزه، چونكه ددانی به‌وه‌دا ناوه هه‌رێمێكی فیدراڵه و مافی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه و ده‌بێت له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه بودجه‌یه‌كی باشی بۆ دابین بكرێت به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و پڕۆژه‌كان.
حاكم ڕزگار محه‌ممه‌دئه‌مین پێی وابوو یه‌كێك له گرنگییه‌كانی ده‌ستووری 2005 بریتی بوو له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له یه‌كدی، ئامانجیش لێی ڕێگه‌گرتن بوو له خۆسه‌پاندن و تاكڕه‌وی. گوتیشی، یه‌كێك له بۆشاییه‌كان كه تا ئێسته پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه، نه‌بوون و پێكهێنه‌هێنانی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵییه كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له خۆ ده‌گرێت و ژوورێكه له ژووره‌كانی یاسادانان.
حاكم ڕزگار پێشبینی كرد، عێراق له پێكهێنانی ئه‌م ئه‌نجوومه‌ن پاشه‌كشه بكات، پاشه‌كشه‌كردن له‌و بنه‌مایه‌یش واته پاشه‌كشه‌كردن له ده‌ستوور! نه‌خاسمه كه ده‌بوو له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا جگه له هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی دیكه‌یش دروست ببایه و ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵیش پێك هێنرابایه.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی گوتی، كێشه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دادگه‌یه هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌و تێكه‌ڵییه‌ی له ده‌سه‌ڵاته كارگێڕییه‌كانی و دادگه ئاسایییه‌كان و هه‌ندێك جاریش له ده‌سه‌ڵاتی دادگه‌ی ده‌ستووریدا هه‌یه‌تی، ته‌نانه‌ت پێویسته دادگه‌ی فیدراڵی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر شوێنێك پێشێلكاری یاسایی هه‌بێت، ده‌ستوه‌ردان بكات.
بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی له‌باره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌یان، کاری دادگای فیدراڵی نه‌بوو و کاری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه، به‌و مانایه‌ی نه‌هێشتنی كورسیی كۆتاكان له کارەکانی ئه‌و دادگه‌یه نییه.