ریال به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كات كه پێشتر 25 جار پێی دۆڕاوه
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌مین یاریی خۆی له وه‌رزی نوێی لالیگا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی له كاتژمێر 21:15 خوله‌ك له به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد ده‌كات.
به گوێره و ئامار و مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كان، پێشتر ریال مه‌درید و ریال سوسیداد 140 جار رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، یانه‌ی شاهانه 78 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 299 گۆڵیشی تۆمار كردووه و 25 یاریش له به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد دۆڕاوه و 37 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، هه‌روه‌ها ریال سوسیداد 174 جار تۆڕی گۆڵی یانه‌ی شاهانه‌ی هه‌ژاندووه.
ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه، به‌بێ كریستیانۆ یاریی ده‌كات و گومانیش له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردنی كه‌ریم بنزیما هه‌یه.