ژمارەیەک دەرفەتی کار لە دامەزراوەی کوردستان24

دەرفەتی کار لە دامەزراوەی کوردستان24
دەرفەتی کار لە دامەزراوەی کوردستان24

K24 - هەولێر

دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن، ژمارەیەک دەرفەتی کار بۆ هەردوو ڕەگەز، لە بوارەکانی هەواڵسازی، وەرگێڕی ڕاستەوخۆ، پرۆدیۆسەری و بێژەری ڕادەگەیەنێت.

- بواری کارکردن:

1. هەواڵساز (سۆرانی و کرمانجی)

2. وەرگێڕی ڕاستەوخۆ

3. پرۆدیوسه‌ری هەواڵ (سۆرانی و کرمانجی)

4. بێژەری کرمانجی

-  مەرجەکان:

1. ئه‌زموونی كاركردنی له‌ 3 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

2. جگە لە زمانی كوردی، یه‌كێك له‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركی، فارسی، به‌ باشیی بزانێت.

3. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی مێدیا و به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بێت.

4. کاری دیکەی نەبێت و خۆی بۆ کوردستان24 تەرخان بکات. 

5. لەکاتی ناردنی سیڤی، پێویستە داواکار ئاماژە بەو بوارە بکات کە شارەزایی تێیدا هەیە. 

- شوێنی کارکردن:

نووسینگەی سەرەکیی کوردستان24 لە شاری هەولێر.

-  سیڤییەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن:

hr@kurdistan24. net