ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه دۆزرایه‌وه كه به‌ر له جه‌ژن له ماڵه‌وه ده‌ر چووبوو و نه‌گه‌ڕابووه‌وه
K24 – هەولێر:
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی به‌ر له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له ماڵ ده‌ر چووبوو و نه‌گه‌ڕابووه‌وه، له لایه‌ن تیمەکانی ژینگەپارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو به مردوویی دۆزرایه‌وه؛ هاوكات كه‌سێكی نزیكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌رمه‌كه‌ی له دادیی پزیشكییه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی نیسانی 2024) تیمەکانی ژینگەپارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو، ته‌رمی فارووق یابه عه‌بدوڵڵا، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیرییان له هه‌ولێر دۆزییه‌وه كه به‌ر له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له ماڵه‌وه ده‌ر چووبوو و نه‌گه‌ڕابووه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی هاووڵاتییه‌كه له ماڵه‌وه ده‌ر چووبوو، كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌رگریی شارستانیان ئاگه‌دار بووه و تیمه‌كانی ئه‌و به‌رگرییه و تیمەکانی ژینگەپارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو به‌رده‌وام به دوایدا ده‌گه‌ڕان.
محه‌ممه‌د سدیق یابه، برازای فارووق یابه له‌و باره‌یه‌وه به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، دوای هه‌وڵ و گه‌ڕانێكی زۆر بۆ دۆزینه‌وه‌ی مامیان، ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به مردوویی دۆزیویانه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د سدیق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مامی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی قورس و درێژخایه‌نی هه‌بوو و به‌م دواییانه‌یش تووشی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه هاتبوو.
محه‌ممه‌د سدیق ڕوونیشی كرده‌وه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و تیمەکانی ژینگەپارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو هه‌وڵی زۆر و جیددیان دا بۆ ئه‌وه‌ی مامی به زیندوویی یان به مردوویی بدۆزنه‌وه، دواجاریش كاتژمێر 3ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له به‌ستی "داره‌توو" نزیك ڕێگه‌ی دووسایدی هه‌ولێر – كه‌ركووك، ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و گوتیشی، ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی له دادیی پزیشكییه و دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره یاسایی و پزیشكییه‌كان، ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی بۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
محه‌ممه‌د سدیق سوپاسی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌زگای مێدیایی كوردستان24 و هاووڵاتییانی كرد كه له گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی فارووق یابه‌ی مامیان هاوكار بوون.
فارووق یابه عه‌بدوڵڵا له‌دایكبووی ساڵی 1955ـی گوندی ترپه‌سپیانی سه‌ر شاره‌دێ - شارۆچكه‌ی قوشته‌په‌یه، كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو و له دوای ڕووخانی گونده‌كه‌یان له ساڵی 1987 له لایه‌ن ڕژێمی به‌عس، له ئۆردووگا - شارۆچكه‌ی داره‌توو نیشته‌جێ بوو و بۆ ماوه‌یه‌ك بایه‌ع و پاشان گەڕاوەتەوە گوندەکەیان و بۆ ماوەیەک موختاری گونده‌كه‌یان بووە.