ڕه‌وه‌ند حوسێن: ئه‌م ساڵ زۆرترین كه‌س به‌شداریی ئیڤێنتی تێدێكس ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری تی دی ئێكس نیشتمان ئاماژه به‌وه ده‌كات، شه‌ش هه‌زار كه‌س به‌شداری له ئیڤێنتی "تی دی ئێكس"ـی ئه‌م ساڵ ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، ئیڤێنته‌كه به سیسته‌مێكی جیهانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی نیسانی 2024) ڕه‌وه‌ند حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری تێدێكس نیشتمان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كی ئێڤێنتی تی دی ئێكس كه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت.
ڕه‌وه‌ند حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌ش هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان بۆ ئێڤێنته‌كه تۆمار كردووه، له كاتێكدا ئه‌وان ته‌نیا جێگه‌ی هه‌زار و 500 كه‌سیان هه‌یه و تا ئێسته 1496 كه‌س تیكیته‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و ته‌نیا 14 كاتژمێریش ماوه ئیڤێنته‌كه به‌ڕێوه بچێت.
ڕه‌وه‌ند حوسێن ڕوونیشی كرده‌وه، به‌شداریی له ئیڤێنته‌كه قورس بوو و به سیسته‌مێكی جیهانی بووه، چونكه پابه‌ندن به هه‌موو ڕێسا و یاساكانی ڕێكخراوی جیهانیی تێد له ئه‌مه‌ریكا و له ژێر چاودێریی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا كار ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری تێدێكس نیشتمان گوتیشی، بۆ ئه‌م ساڵ و دوای حه‌وت ساڵ، زۆرترین كه‌س به‌شداری ئیڤێنته‌كه ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هۆڵه‌كه پڕ ده‌بنه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ش شوێنی به‌شداربووان ده‌كه‌نه‌وه.
ئیڤێنتی تێدێكس نیشتمان، وه‌ك ئیڤێنتێكی نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ساڵانە له چه‌ندین وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت و بیرۆكه و توانا و داهێنانی گه‌نجان و کەسانی دیاری ناو كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئاستی بواره جیاوازه‌كان ده‌خاته ڕوو.