کونسوڵی ئیتاڵیا و وزارەتی تەندروستی کۆمەڵیک پڕۆژەیان ئیمزا کرد

K24 - هەولێر

کونسوڵی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، بە پاڵپشتی  مەسرور بارزانی، دەزگای هاریکاری ئیتاڵیا، کۆمەڵێک پڕۆژە ئیمزا کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25می نیسانی 2024، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، کونسوڵی ئیتاڵی ڕایگەیاند، کۆمەڵێک ڕێککەوتن ئیمزا کراوە بۆ  پڕۆژەیەک کە لە دوورەوە دەزگای هاریکاریی ئیتاڵیا خەرجییەکەی دابین دەکات، وردەکارییەکانی ئەو پڕۆژەیە پڕۆفیسۆر جۆنێۆرێتی دەیخاتە ڕوو.

ئەو کۆنسولە گوتیشی: "دەمەوێت سوپاسی ئۆفیسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بکەم، کە ڕاستەوخۆ پشتیوانی لەو پڕۆژە کردووە، کە ئەمەش گرنگی دەدات بە پێشکەوتن و سەرخستنی ئەو پڕۆژەیە".

لای خۆیەوە د. سامان بەرزنجی ڕایگەیاند، ئێمە پڕۆژە یاداشتنامەی هەرە گرنگەکانمان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و لەو خزمەتگوزارییانە سوودمەندبن لە نەخۆشخانەکان پێشکەشیان دەکرێت.