سەرۆکی حکوومەتی ڕووسیا پەرله‌مانتارێكی كورد خەڵات دەکات
K24 - هەولێر
لە پای ئەو کار و خزمەتەی پێشکەش بە هەرێمی سێڤردلۆڤسکی ڕووسیای کردووە، سەرۆکی حکوومەتی ڕووسیا پەرله‌مانتارێكی كوردی خەڵات کرد.
لە پای ئەو کار و خزمەتەی زەلیمخان موتسۆیێڤی، پەرلەمانتاری کورد لە ڕووسیا پێشکەش بە هەرێمی سێڤردلۆڤسکی ڕووسیای کردووە، لە باڵەخانەی سەرۆکایەتیی حکوومەتی ڕووسیا لە شاری مۆسکۆ، میخایل میشوستینی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕووسیا، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی بە زەلیمخان موتسۆیێڤ بەخشی.
چوار ساڵ لەمەوبەریش، لە ڕۆژی 24 ئه‌یلولی 2020، له كۆشكی كرێملن، له پای ئه‌و خزمه‌ته فره‌لایه‌نه‌ی زه‌لیمخان له بواره جیاجیاکاندا پێشكه‌ش بە ڕووسیای كردووه، ڤڵادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا مه‌دالیای ڕێزلێنانی پلە یەكی سه‌رۆكایەتیی بە زه‌لیمخان بەخشی.
زەلیمخان موتسۆیڤ، کوردی ئێزدیی ڕووسیایە و لە 13/10/1959، لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایک بووە، لە تەمەنی 10 ساڵیدا دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووە، بۆیە ئەرکی چاودێری و بەخێوکردنی برا و دوو خوشکی کەوتووەتە ئەستۆ.
بیۆگرافییای زەلیمخان موتسۆیڤ:
-ساڵی 1979 بۆ 1981 لە سوپای سۆڤییەتی خزمەتی سەربازی کردووە.
- ساڵی 1989 کۆلێژی ئابووری و رێکخستنی بیناسازی تەواوکردووە.
- جگە لە سەرکەوتوویی لەکارەکەی، حەوت زمان دەزانێت.
- ساڵی 1988 کۆمپانیای ماڵداری و دروومانی دروستکردووە و گەشەی بە کارەکەی داوە و پاشان ھاتووەتە مۆسکۆ بووەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی خاوەنکارانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو.
- ساڵی 1994-1995 بووەتە سەرۆکی یەکێتیی خاوەنکارانی ڕووسیا.
- ساڵی 1999 بۆ یەکەمجار بە ئەندامی پەرلەمانی رووسیا (ئەنجوومەنی دوما)ھەڵبژێردرا.
- ساڵی 2003 بۆ جاری دووەم بە ئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.
- ساڵی 2007 بۆ جاری سێیەم بەئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.
- ساڵی 2012 بۆ جاری چوارەم بە ئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.
- ساڵی 2016 بۆ جاری پێنجەم بە ئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.
- له هه‌ڵبژاردنی 18/ 9/ 2021 به زۆرینه‌ی ده‌نگ له بازنەی هه‌رێمی پێرڤه- يوڕالسك "ئه‌نجوومه‌نی دۆما"ی رووسیای فیدراڵ بووه‌تە ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا.
به‌م پێیه‌ش ناوبراو ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی رووسیا؛ چونكه تاكه ئە‌ندام په‌رله‌مانه بۆ شەش جار زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان بوو، لە ئێستاشدا ئەندامی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی ڕووسیا و سەرۆکی لیژنەی ھەماھەنگی پەرلەمانی ڕووسیای فێدراڵ -عێراقی فێدراڵە.