پۆلیسی ئەورووپا باندێكی قاچاخی گواستنەوەی كۆچبهرانی نایاسایی لە عێراقهوه بۆ ئهورووپا دهستگیر دهكات
K24 - هەولێر:
پۆلیسی ئەورووپا ئاماژه بهوه دهكات، لە ئۆپەراسیۆنێکدا زیاتر له 20 کەسیان دەستگیر کردووە کە کۆچبەرانیان بە قاچاخ لە عێراقەوە بۆ یەکێتیی ئەورووپا، لە ڕێگەی ڕووسیا و بیلاڕووسیاوە دەگواستهوه.
ئهمڕۆ (پێنجشهممه 25ـی نیسانی 2024) ئاژانسی پۆلیسی ئەورووپا (یورۆپۆل) ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا 21 کەسیان دەستگیر کردووە کە تۆڕێکی تاوانکاریی بوونه و کۆچبەرانیان بە قاچاخ لە عێراقەوە بۆ یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێگەی ڕووسیا و بیلاڕوسیاوە دەگواستهوه.
پۆلیسی ئەورووپا ئاماژەی بەوەش کردووه، زۆربەی دەستگیرکراوەکان خەڵکی میسر، عێراق و سووریان و 15ـیان لە پۆڵەندا دەستگیر کراون.
یۆرۆپۆل کە بارەگاکەی لە "لاهای"ە ڕوونیشی كردووهتهوه، ئهم بانده کۆچبەرانی لە عێراقەوە بە قاچاخ لە ڕێگەی ڕووسیا و بێلاڕووسیاوە دەبردە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا نهخاسمه بۆ ئەڵمانیا و بهریتانیا.
زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا، لەوانەش بەریتانیا، بەڵێنیان داوە کە زیاتر کار بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی.