تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌ستگیركرا
K24 - هەولێر:
تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌ستگیركرا و به‌مشێوه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، گه‌یشته 12 كه‌س.
دادگای باسمان له كۆسكۆ رایگه‌یاند، دوانزده‌هه‌مین تۆمه‌تباری هێرشه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی (كرۆكۆس) ده‌ستگیركرا و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیپێكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رووسیش پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی كرده‌وه، رایگه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بووه كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئێوارەی ڕۆژی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵی کرۆکوسی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و بە هۆیەوە زیاتر لە 145 كه‌س کوژراو و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون بریندار هەن، کە بەشێکی زۆریان منداڵ بوون.
پێشتریش پارێزگاری مۆسکۆ رایگەیاندبوو، وەک هاوکاریی، بڕی سێ ملیۆن روبڵ بە خانەوادەی کوژراوەکان و بڕی یەک ملیۆن ڕوبلیش بە بریندارەکان درا.