یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دهنگۆیهك ڕهت دهكاتهوه
K24 - هەولێر:
یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان لهمیانی ڕوونكردنهوهیهكدا ئاماژه بۆ ئهوه دهكات، هەندێك لێدوان بڵاوكراونهتهوه، گوایە یەكێتیی مامۆستایان هەژماری من ڕەت دەكاتەوە، "ئەمە دوورە لە ڕاستییهوه".
دهقی ڕوونكردنهوهكهی یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان:
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە هەندێ پەیج و ماڵپەڕ بەناوی یەكێتیی مامۆستایان بڵاویان كردۆتەوە، كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من ڕەت دەكاتەوە.
بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای مێدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندیی بە یەكێتیی مامۆستایانەوە نییە.
بە تایبەت هەندێك لێدوان بڵاوكراونەتەوە، گوایە یەكێتیی مامۆستایان هەژماری من ڕەت دەكاتەوە، ئەمە دوورە لە ڕاستیی، چونكە یەكێتیی مامۆستایان لە چەندین پارت و لایەن پێك هاتووە، هەریەكە و تەعبیر لە بۆچوونی خۆی دەكات، هەروەها هەر ئەندامێك لە یەكێتیی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە ڕای یەكێتیی مامۆستایان ناكات.
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
27 - 4 - 2024