نێچیرڤان بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌ر كرده‌وه
K24 – هەولێر:
نێچيرڤان بارزانى و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی نیسانی 2024) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ له بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و په‌ره‌پێداندا به‌پێى كارنامه‌ى حكوومه‌ت بۆ باشتركردنى دۆخى خزمه‌تگوزارى تاووتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دوا پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق و داكۆكييان له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگيريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقيان به پێويست زانى. (هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كردووه).
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه و بڕیاره به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تیش بكات.