ئه‌وقافی هه‌ولێر: ئه‌گه‌ر بینیتان به‌ناوی شێخ، مه‌لا و پزیشكی ئایینییه‌وه فێڵ ده‌كرێت په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، له‌كاتی بینینی ئه‌و كارانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی فێڵكردنه‌وه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی و نیشتمانی په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی ئاماژه‌پێكراوی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراوه‌وه بكه‌ن.
هۆبه‌ی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئاگادارییەک لە ھۆبەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێرەوە:
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژمارە (1) ساڵی 2023، ئەنجامدانی ئەم کارانە دەچنە خانەی فێڵکردن سزای یاساییان لەسەرە:
یەکەم: بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئایینی و ھاوشێوەکانی.
دووەم: دروستکردنی نووشتە، جادوو دەرکردنی جنۆکە.
سێیەم: فرۆشتنی گیادەرمان، خۆراک، خواردنەوە، گوڵاو، ھەنگوین، ڕەشکە و شتی دیكه‌ی بەناوی چارەسەری پزیشکی ئایینی.
ھاووڵاتی ئازیز، بۆ گەیاندنی زانیاریی، وەک ئەرکێکی ئاینیی و نیشتمانیی، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بكه وە بەڵگەکان بنێرن.
تێبینی: ناوی ھەموو کەسێک پارێزراوە
وەتس ئاپ، ڤایبەر و تیلیگرام 07502547585