ئاسايشى نهتهوهيى ئێران: ههبوونى فڕۆكهى رووسيا دژى دهستوور نييه
K24 – ههولێر:
سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەيی ئێران رايگهياند، جێگیربوونی فڕۆكە شەڕكەرەكانی رووسیا لە ئێران دژایەتی لەگەڵ یاسای بنەڕەتی نییە و پێشتر ھەبووە و ئێستا راگەیاندنەكان باسی دەكەن.
عەلائەدین بروجێردی سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران بە ماڵپەڕی پەرلەمانی گوت: پێشتر ئێران، عێراق، سووریا و رووسیا ھاوپەیمانییەكیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە سووریا پێكھێناوە و ھەموو یارمەتییەكانیش لە چوارچێوەی ئەو ھاوپەیمانییەدایە.
بروجێردی دەڵێت: ھەبوونی فڕۆكەی شەڕكەری رووسیا لە ئێران دژایەتی لەگەڵ یاسای بنەڕەتی ئێران نییە و پێشتریش ئەو كارە كراوە، بەڵام ئێستا بەراگەیاندن كراوە.