گوتەبێژی کۆشکی سپی: گفتوگۆکانی حەماس و ئیسرائیل بەرەوپێشچووە

K24- هەولێر

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆکانی حەماس و ئیسرائیل سەبارەت بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان بەدیهاتووە، ئێستا رەشنووسی رێککەوتن ئامادەیە و تۆپەکە لە گۆڕەپانی حەماسە، پێویستە هەرچی زووە ئەو رێککەوتنە قبوڵبکەن.

کارین ژان پییە، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوودا بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆکانی حەماس و ئیسرائیلدا بەدی هاتووە، ئێستە تۆپەکە لە گۆڕەپانی حەماسە، پێویستە ڕازیبن بەو رێککەوتنە و وڵاتانی دیکەش هەوڵی ڕازیکردنی حەماس بدەن، لەسەری بە زوورترین کات.

دەشڵێت: جەختی لێدەکەمەوە پێویستە حەماس ئەو رێککەوتنە قبوڵبکات، چونکە تاکە رێگەی ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەستە لەغەززە.

ئەنتۆنی لینکن لە میانی کۆبوونەوەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە ڕیاز ڕایگەیاند، واشنتن پلانێکی لە ئیسرائیلەوە پێ نەگەیشتووە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر شاری ڕەفەح تاوەکو پارێزگاری بۆ خەڵکی سڤیل دابین بکات.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هیوای خواست، کە بزووتنەوەی حەماس بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان ڕازی بێت، کە بە "زۆر بەخشندە" وەسفی کردووە.

 ئەنتۆنی بلینکن گوتیشی: بزووتنەوەی حەماس پێشنیارێکی زۆر بەخشندەی لەلایەن ئیسرائیلەوە پێ گەیشتووە، دەشڵێت: "دەبێت بڕیار بدەن، دەبێت بە خێرایی بڕیار بدەن"، ئاماژەی بەوەش کردووە، "هیوادارم بڕیاری دروست بدەن".