پهرلهمانى ئێران گرێبهسته نهوتييهكان تاوتوێدهكات
K24 – ههولێر:
پەرلەمانی ئێران قسە لەسەر جۆری گرێبەستە نەوتییەكانیان دەكات.
كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ قسەكردن لەسەر جۆری گرێبەستە نەوتییەكانی ئێران بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت دەستیپێكردووە و نهيارهكانى داوای ھەڵوەشاندنەوەيان دەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران كۆبوونەوەی پەرلەمان بەبێ ئامادەبوونی راگەیاندنەكان دەستیپێكردووە و ناكۆكییەكی قووڵ لەسەر جۆری گرێبەستە نەوتییەكانی ئێران ھەیە.
موحافیزەكارەكانی ئێران دژی گرێبەستە نوێكانن و دەڵێن سەربەخۆی نەوتی ئێران لەناو دەبات و وادەكات نەوتی ئێران بگاتە دەستی ئیسرائیلیش.
لایەنگرەكانیشی دەڵێن ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بەرز دەكاتەوە.