ساڵی 2024 عێراق له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه بووه به‌هۆی تیرۆره‌وه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه
K24- هەولێر:
عێراق له‌و وڵاتانه‌یه كه له ساڵی 2024ـدا زۆرترین زیانی به‌هۆی تیرۆره‌وه به‌ركه‌وتووه لە ڕیزبه‌ندیی ئه‌و وڵاتانه‌دا بووە کە له‌م ساڵدا زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه.
په‌یمانگه‌ی ئابووریی و ئاشتی (IEP) ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی پێوه‌ره‌كانی تیرۆریی جیهانی بڵاو كرده‌وه، تێیدا خراوه‌ته ڕوو، عێراق له كۆی 163 وڵات‌دا كه له ساڵی 2024ـدا زۆرترین زیانیان به‌هۆی تیرۆره‌وه به‌ركه‌وتووه و له ڕیزبه‌ندی یازده‌میندایه.
هەروا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە ڕیزبه‌ندییه‌كه به پێی خاڵ بووه، واته به‌هۆی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و ژماره‌ی كوژراو، بریندار و بارمته‌كانه‌وه پێوه‌ره‌كان دانراون.
باس له‌وه‌ش كراوه، خاڵه‌كانی عێراق له كۆی 10 خاڵدا، گه‌یشتووه‌ته 7.07 خاڵ. هه‌روه‌ها بۆركینا فاسۆ له به 8.5 خاڵ له پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا دێت.
هه‌روه‌ها سووریا به كۆكردنه‌وه‌ی 7.8 خاڵ، له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی و پێنجه‌می جیهانی دێت. ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو، پاكستان، هیند، عێراق، سووریا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌فریقا زیانمه‌ندترین وڵاتانی قوربانی تیرۆرن.