سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

K24- هەولێر:

ڕۆژی سێشەممە 30ی نیسانی 2024 لە دەڤەری بارزان سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە  خێوەتگەی تایبەت بە گەنجان و لاوانی کوردستانی سووریا، سەردانی ئەو خێوەتگەیەی کرد. جێگەی ئاماژەپێدانە، ئەم خێوەتگەیە لە چوارچێوەی خولەکانی پەرەپێدانی مرۆیی بۆ لاوان و گەنجان لە لایەن دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بەڕێوە دەچێت.

کار و چالاکییەکانی ئەو خێوەتگەیەش، سەردانی مەیدانیی بۆ شوێنەوارە مێژووییەکان و گوتنەوەی وانەی تیۆریی و بابەتەکانی پەیوەست بە ژینگەپارێزی و پێکەوەژیان دەگرێتەوە.

هەر لە چوارچێوەی ئەو پرۆگرامەشدا، کار و چالاکییەکانی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە کوردستانی سووریا بە شێوەی ئینفۆگرافیک نمایش کران.

675
67
567