كریستیانۆ و جه‌ستن بێیبه‌ر به نیازی كارێكی هاوبه‌شن
جه‌ستن بێیبه‌ر، گۆرانیبێژه‌ی به ڕه‌سه‌ن كه‌نه‌دی، له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به نیازی به‌شداریكردنن له فیلمێكی سینه‌مایی.
جه‌یستنی 22 ساڵی له‌م فیلمه‌دا وه‌ك منداڵێكی لاوی لۆس ئانجلس رۆڵ ده‌بینێت كه خه‌ون به چوونی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بینێت.
له‌م فیلمه‌دا كلینت ئێستوود وه‌ك باپیری جه‌یستن بیبه‌ر به‌شدار ده‌بێت. كه تێیدا هاوكاری نه‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌كات تا خۆی بۆ كریستیانۆ بسه‌لمێنێت و هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاریی یانه‌ی ریال مه‌درید.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی مێدیاكان باسی لێوه ده‌كه‌ن، تێچووی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه به 100 ملیۆن پاوه‌ند خه‌ملێندراوه، ساڵی 2017 ئه‌م فیلمه ده‌ست به وێنه‌گرتنی ده‌كرێت.