لە بنکەیەکی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا فڕۆکەیەکی جۆری F-16 کەوتە خوارەوە

K24 - هەولێر

فۆکس نیوزی ئەمەریکی ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی  F-16ـی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە نزیک بنکەی هێزی ئاسمانی هۆلۆمان لە نیو مەکسیکۆ کەوتە خوارەوە.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکان کە ڕایانگەیاندووە، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F-16ـی هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک بنکەی هێزی ئاسمانی هۆلۆمان لە نیو مەکسیکۆ کەوتە خوارەوە و هۆکارەکەشی دیار نییە.

پێش ئەوەی فڕۆکەکە بکەوێتە خوارەوە لای خۆیانەوە تیمەکانی فریاگوزاری و هێزی ئاسمانی سەربازی وەڵامی فڕۆکەیەکی جەنگی F-16 یان دایەوە کە لە دەرەوەی بنکەی هێزی ئاسمانی هۆلۆمان لە نزیک پارکە نەتەوەییەکەی وایت ساندز لە نیو مەکسیکۆ کەوتووەتە خوارەوە.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، چۆنییەتی ڕووداوەکە ڕوون نییە، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی لە فڕۆکەکە دەرچووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.

شایانی باسە کە ئەمە سێیەم ڕووداوە کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 16ـی ئەمەریکی ڕوویدا.