گۆتێرێز: دژی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیلین بۆ سەر رەفەح

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

K24 - هەولێر

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات ئیسرائیل و حەماس لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستێک ڕێکبکەون. بە هەموو شێوەیەکیش ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل بۆسەر رەفەح ڕەت دەکاتەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەکات "لە پێناو خەڵکی لێقەوما و کەسوکاریی بارمتەکان" لەسەر ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان رێکبککەون.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتیشی دەکاتەوە، "نەتەوە یەکگرتووەکان بەهەموو شێوەیەک دژی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیلە بۆسەر رەفەح".

زیاتر لە شەش مانگە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و بە گوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستیی سەر بە حەماس بڵاویکردووەتەوە ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتووتە زیاتر لە 35 هەزار و 535 کەس و کۆی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 77 هەزار و 704 کەس.