بەهۆی داڕمانی ڕێگایەکی خێرا لە چین نزیکەی 50 کەس بوونە قوربانی

وێنەی ڕووداوەکە
وێنەی ڕووداوەکە

K24 - هەولێر

تەلەفزیۆنی چین بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی داڕمانی ڕێگایەکی خێرا لە پارێزگای گوانگ دۆنگ لە باشووری چین، 19 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای خێرا لە پارێزگای گوانگ دۆنگەوە بۆ پارێزگای فوجیان ڕوویداوە.

تەلەڤزیۆنی چین ڕاشیگەیاندووە، "18 ئۆتۆمبێل لە ژێر داروپەردوودا دۆزراونەتەوە، 19 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 30 کەسی دیکە برینداربوونە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و ژیانیان لە مەترسیدا نییە".

دەشڵێت: هێشتا تیمی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکەدان.