بەهمەن عەبدوڵڵا: پارتی تەنیا تێبینی هەیە لەسەر ئەو بەرنامە ڕێژییەی کە ئامادە کراوە بۆ هەڵبژاردن

K24 - هەولێر

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی تێبینی هەیە پارتی نەی گوتووە هەڵبژاردن نەکرێت، نەشیگووتەوە ئامادەنیم بۆ هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی ئایاری 2024، بەهمەن عەبدوڵڵا، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لە میانی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، پارتی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردنەکان بوو، لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵی دەدا هەڵبژاردنەکان دوانەخرێت و لەکاتی خۆی بکرێت.

بەگوتەی ئەو ئەندامە، "لایەنەکان هەرجارەی بە بیانوویەک هەڵبژاردنەکانیان دوادەخست، ئەو لایەنانەی کە ئێستە دەڵێن هەڵبژاردن بکرێت، ئەوان هۆکاری دواخستنی بوون هەڵبژاردن دواخرا، ئێستەش پارتی تێبینی هەیە، پارتی نەی گوتووە هەڵبژاردن نەکرێت، نەشیگووتەوە ئامادەنیم بۆ هەڵبژاردن. پارتی تەنیا تێبینی هەیە لەسەر ئەو بەرنامە ڕێژییەی کە ئامادە کراوە بۆ هەڵبژاردن، کە لەدەرەوەی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە."

ئەو ئەندامە گوتیشی: "پێموایە تاکو ئەو تێبینییانەی پارتی چێبەجێ نەکرێت، باوەڕناکەم بچێتە ناو هەڵبژاردنێکەوە کە کوردستان بخاتە دۆخێکی خراپەوە کە ئێستە هەیە. چونکە ئەو پلانانەی داڕێژراون بەئاسانی بەسەر خەڵکی کوردستاندا تێناپەڕێت."

بەهمەن عەبدوڵڵا ڕاشیگەیاند، ئەو وادەیەی دیاری کراوە بۆ هەڵبژاردن، و ئەو بڕیارانەی کە دراوە لە هەموو جیهانیش، یاسایەک نییە دادگایەک هەبێت هەموواری بکاتەوە یاخود ڕەتیبکاتەوە، ئەوەی هەیە دەبێت تێبینییەکانی پارتی جێبەجێ بکرێت، چونکە تەنیا هەموواری یاساکە نییە بە نایاسایی هەمووار بکرێت، نزیکەی 400هەزار دەنگدەر دەنگیان ناخوێندرێتەوە.