شوان قادر: كۆنفرانسی ڕۆماتیزم له دهۆك بۆ نوێبوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كانه
K24 – هەولێر:
كۆنفرانسێكی پزیشكی له دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆماتۆلۆجیی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆنفرانسی ڕۆماتیزم له دهۆك بۆ نوێبوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كانه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی ئایاری 2024) شوان قادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆماتۆلۆجیی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه و پزیشكانی ناوخۆ، عێراقی و ده‌ره‌وه تێیدا به‌شدارن.
شوان قادر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له هه‌ر سێ ڕۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا باس له نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و نوێكارییه‌كی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كرێت.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆماتۆلۆجیی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، كۆنفرانسه‌كه گرنگه بۆ نوێبوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌كه و ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشییه بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستان سوودی لێ وه‌ربگرێت.
شوان قادر هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌مه سێیه‌م كۆنفرانسه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان له توانا و زانیارییه پزیشكییه‌كان سوودمه‌ند ده‌بێت. ڕوونیشی كرده‌وه، ئێسته له كوردستان زیاتر له 100 پزیشكی پسپۆڕی ئه‌و بواره هه‌یه.