به فه‌رمی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كڕینی یاریزانێكی دیكه‌ی راگه‌یاند
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی دیكه‌شی راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ده‌رباز ئه‌حمه‌دی په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ یاریزانی یانه‌ی گاره نیوار سه‌ردار رێككه‌وتووه و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه به فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی گاره و سێیه‌مین گرێبه‌ست كه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌ی به‌رزاییه‌كانی شارۆچكه‌ی پیرمام ده‌كه‌ن.
نیوار سه‌رداری ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به‌رگریكاری لای راسته و پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی یانه‌ی گاره یاریی كردووه، بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رزیش له تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی گاره له خولی پله‌دوو، پله‌یه‌ك و نایاب یاریی كردووه.