کەشناسی: لێزمەباران و هەورە برووسکە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر

بەشی پێشبینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى ڕایدەگەیەنێت، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ و سبەی هەینی لێزمە باران و هەورە برووسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشناسی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمانی زۆربەى ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و هەورە برووسکە، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەریی گۆڕانکارییەکان بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران دەگۆڕێت و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.

هەروەها ئاماژەیداوە، ئاراستەی با ڕووە و باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت و پلەکانی گەرماش بە گشتیی تاوەکوو نزیکەی دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی چوارشەممە نزم دەبێتەوە، هاوکات مەوداى بینین بۆ نزیکەی نۆ کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشی پێشبینکراوی سبەی هەینی 3ی ئایاری 2024، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لێزمە باران و هەورە برووسکەی ناوبەناو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

هەروەها سبەی نیوەڕۆ تاوەکوو ئێوارە خێرایی با بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێک چاڵاک دەبێ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 21

سلێمانی  : 20

دهۆک  :  20

 زاخۆ  : 21

هەڵەبجە : 19

کەرکووک : 21

سۆران : 20

حاجی ئۆمەران : 16

گەرمیان : 24