ڕووخساری ژنێکی نیاندەرتاڵ کە لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیابوو نمایش کرا

وێنەی دروستکراوی ژنێکی نیاندەرتاڵ کە لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزرایەوە
وێنەی دروستکراوی ژنێکی نیاندەرتاڵ کە لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزرایەوە

K24 - هەولێر:

ڕووخساری ژنێکی نیاندەرتاڵ کە لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیابوو لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسیی بەریتانی لە زانکۆی کامبریج نمایش کرا و به باشترین دۆزینەوەی نیاندەرتاڵەکان لەم سەدەیەدا دانراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ـی ئایاری 2024) تیمێکی شوێنەوارناسیی بەریتانی، ڕووخساری دروستکراوی ژنێکی نیاندەرتاڵیان نمایش کرد کە مێژووەکەی بۆ 75 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

کاسەسەری ئەم مرۆڤە نیاندەرتاڵە لە ساڵی 2018 لە ئەشکەوتی شانەدەر، لە نزیک شاری هەولێری پایتەختی کوردستان دۆزرایەوە.

ئەم کاسەسەرە لە ژێر کێڵێکی گەورەدا نێژراوە و زانایان پێشبینی دەکەن کە تەمەنی ژنەکە 40 ساڵ بووبێت.

زانایان پێشبینیان کردووە کە بەشی خوارەوەی ئێسکەپەیکەرەکە لە ساڵی 1960ـدا له گەڕان و هەڵکۆڵینەکانی ڕالف سولکی، شوێنەوارناسی ئەمەریکیدا دۆزرابێتەوە.

بەڵام بەهۆی کێشە سیاسییەکانی ناوچەکە، نزیکەی پێنج دەیەی خایاندووه تاوەکوو تیمێک لە زانکۆکانی کامبریج و لیڤەرپوول جۆن مۆرزه‌وە سەردانی ئەشکەوتەکە بکەنەوە.

کاسەرەکەش بەتەواوەتی پانبووبیەوە  کە زانایان پێیانوایە بەردێکی گەورە لە بەرزایی ئەشکەوتەکە بەربووبێتەوە و بەسەر کاسەسەرەکە کەوتبێت چونکە دەردەکەوێت تەنیا 2سم لە پانی کاسەسەرەکە مابوویەوە.

پڕۆفیسۆر گرایم بارکەر لە کامبریج کە سەرپەرشتی هەڵکۆڵینە نوێیەکانی شانەدەر دەکات دەڵێت: کاسەسەرەکە وەکو پیزا  پانبووبویەوە.

.

بە مۆڵەتی بەشی شوێنەوارە ناوخۆییەکان، پارچەی کاسەسەرەکە هێنرانە بەریتانیا بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی پێکەوەلکاندیان.

پاشان کاسەسەرەکە بە رووکار سکانکرا و چاپێکی سێ رەهەندی درا بە هونەرمەندەکانی هۆڵەندی ئادری و ئەلفۆنس کێنیس، کە شارەزان لە دروستکردنەوەی مرۆڤە کۆنەکان بە پەیکەر لە پاشماوەی ئێسک و بەردبووەکانیان.

دوای تەواوبوونی پەیکەرەکە و تێرامانکردنی گوتیان "بەدڵنیاییەوە ئەم مرۆڤە کچ بووە".

.

زانایان مرۆڤەکانی نیاندەرتاڵیان بە دڕندە و نائاسایی دەزانی بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی ئێمە بەڵام بیر و ڕای زانایان دوای ئەم دۆزینەوەیە لە شانەدەر گۆڕا.

هەروەها زانایان تێبینی ئەوەیان کردووە کە گەردی گوڵ لەسەرانسەری ئێسکەپەیکەرەکەدا هەبووە و پێیان وایە کە بە گوڵەوە نێژراوە وەکو نەریتێکی ناشتنی تایبەت بەخۆیان.

بەڵامی تیمەکانی بەریتانی پێیان وایە کە لەوانەیە گەردی گوڵەکان هەنگ هێنایبێت، یان چەپکە گوڵ لەو شوێنە داندرابێت.

دۆزینەوەی ئەو کاسەسەرەش لە ئەشکەوتی شانەدەر، به باشترین دۆزینەوەی نیاندەرتاڵەکان لەم سەدەیەدا دانراوە.

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Kurdistan24 (@kurdistan24tv.official)