ئاسایشی هەولێر بکوژ و دوو هاوکاری بەتاوانی کوشتن دەستگیر دەکات

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

K24-هەولێر

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی بکوژێک و دوو لە هاوکارەکانی بە تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەری سەر بە هەولێر، رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنچشەممە 2 ی ئایاری 2024، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژێک و دوو لە هاوکارەکانی رادەگەیەنێت کە چەند شەوێک لەمەوبەر لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەری سەر بە هەولێر تاوانێکی کوشتن و بریندارکردنیان دەرهەق بە دوو هاووڵاتی بیانی ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەکانی ئاسایشی هەولێر، چەند شەوێک لەمەوبەر، کەسێک کە خەڵکی تورکیایە، کەسێکی بیانی کووشتووە و یەکێکی دیکەشی بریندارکردووە، لەبەر ئەوەی تەنها کێشەی پارەیان لەنێواندا هەبووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی دەست کوردستان24 کەوتووە، بۆیە تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی ئاسایشی بازگەکان، لەسەر رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و ناسنامەی تۆمەتبارەکانیان ئاشکرا کرد.

ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، سێ کەس بە تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەری سەر بە هەولێر دەستگیرکراون، تاوانباری سەرەکی خەڵکی تورکیایە و پێشینەی تاوانی  هەیە، پاش ئەنجامدانی تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر هەوڵی دەربازبوونی داوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی بازگەکان لە یەکێ لە بازگەکان دەستگیر کراوە و رادەستی ئاسایشی کراوە.

زانیارییەکانی ئاسایشی هەولێر ئاشکرایان کردووە، تۆمەتباری دووەم و سێیەمیش هاوکاریی بکوژیان کردووە لە تاوانی کوشتنەکە.