میلان به بردنه‌وه، له ده‌رگه‌ی وه‌رزی نوێی دا
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا له یه‌كه‌مین یاریی خۆی له وه‌رزی نوێی سێریا ئه‌ی به 3 خاڵ و 3 گۆڵ پێشوازی له خوله‌كه كرد و له یانه‌ی تۆرینۆی میوانی برده‌وه.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگه‌ی جۆزیبی میاتزا میوانداریی یانه‌ی تۆرینۆی كرد، ئه‌م یارییه یه‌كه‌مین یاریی ڤینچینزۆ مۆنتێلا بوو له سێریا ئه‌ی وه‌ك وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی میلان، به سه‌ركه‌وتوویش تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می تێپه‌ڕاند.
كارلۆس باكا، هێرشبه‌ری كۆلۆمبی له خوله‌كی 39 گۆرزی خۆی له تۆرینۆ وه‌شاند و میلانی كرده خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 3 خوله‌ك له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، ئه‌ندریا بیلۆتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ تۆرینۆ یه‌كسان كرده‌وه.
دوای 2 خوله‌ك له تێپه‌ڕبوونی ئه‌م گۆڵه، كارلۆس باكا رێگه‌ی نه‌دا خۆشییه‌كانی تۆرینۆ زۆر بخایه‌نێت گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
باكا له خوله‌كی 62 به لێدانی سزا، بووه خاوه‌نی یه‌كه‌مین هاتریكی وه‌رزی نوێی سێریا ئه‌ی، پاشان له خوله‌كی 90 دانیلی بلسیلی گۆڵی دووه‌می بۆ تۆرینۆ تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه نه‌یتوانی له شكست رزگاریان بكات، دواجار ئه‌نجامه‌كه به (3 ـ 2) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میلان كۆتایی هات.