ئینفۆگرافیك.. بەنداو و پۆندەکان لە هەرێمی کوردستان

ئینفۆگرافیك.. بەنداو و پۆندەکان لە هەرێمی کوردستان
ئینفۆگرافیك.. بەنداو و پۆندەکان لە هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

یەکێک لە پلانە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و گلدانەوەی ئاو دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان بووە، لە ئێستا بەنداو و پۆندێکی زۆر دروستکراون، بەشێکیشیان لە قۆناغی جێبەجێکردندان و بەشێکیشیان کارکردن تێیاندا لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، زۆرینەشیان بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانانەی چەند رۆژەی رابردوو سەرڕێژ بوونە.

وەک سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی پێداوە، بەشێک لە پلانی ستراتیژی حکوومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بڕیاریانداوە چەندین بەنداو بە جۆری جیاواز لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان دروستبکەن.

لای خۆیەوە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بە دروستکردنی بەندا و پۆندەکان دەبێتە بنەمایەکی بەهێزی هەنگاونان بەرەو سەقامگیری ئاسایشی ئاو و زیادکردنی سەرچاوەکانی خەزانی ئاو لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەک توانای گلدانەوەی ئاویان هەیە، لە داهاتوودا دەبێتە وێستگەیەکی بەسوودی دابینکردنی پێویستییەکانی ئاو و کارەبا و پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی.

کاوار ساڵح، زانیاری زیاتر لەسەر بەنداو و پۆندەکانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.