له ماوهی 7 مانگدا 10 كەس بههۆی مین بوونهته قوربانی
K24 - ھەولێر
بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە هەولێر ئاماری كاروچالاكییەكان و قوربانیانی مین لە 7 مانگی رابردوو بڵاودەكاتەوە، بە گوێرەی ئامارەكە له ماوهی 7 مانگدا 10 کهس لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەرمین كەوتوون.
بە گوێرەی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین- هەولێر: "لە ماوەی 7 مانگدا 274 ههزار و 243 مهتر دووجا زهوی له مین پاککراوهتهوه 633مین و 216 تهقهمهنی له ناوبراون، ھەر لەو ماوەیەدا 2 کێڵگه مین به تهواوی پاککراونهتهوە".
لە ئامارەكەدا قوربانیانی مین لە ماوەی 7 مانگدا ئاشكراكراون كە لەو ماوەیەدا 10 كەس بەرمین كەوتوون و لە نێویاندا 3 كەس گیانیان لە دەستداوە و 7 دیكەش برینداربوونە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە بەردەوامن لە ھەوڵەكانیان بۆ ھۆشیاركردنەوەی ھاووڵاتیان لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی و راھێنانی كارمەندانی مین لابەری بۆ پاككردنەوەی ناوچە مینڕێژكراوەكان و لەو ماوەیەدا خولێکی راهێنانی مین لابهریش بۆ كارمەندانی مین لابەری كراوەتەوە.