بۆ شەڕی مووسڵ داوای هاوکاری زیاتری لە ئەمریکا دەکرێت

K24 – ھەولێر

بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵ حكوومەتی عێراق داوای ھاوكاری زیاتر لە ھێزەكانی ئەمریكا دەكات.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەیەکی عەبادی لەگەڵ جێنڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا باس لە هەماهەنگی و پاڵپشتی و راهێنانی سەربازی زیاتری ئەمریکا کراوە بۆ هێزە عێراقییەکان لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ".

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەو فەرماندە سەربازییەی ئەمریکا کردووە، واشنتۆن هاوکاری زیاتری بەغدا بکات، لە شەڕی دژی داعش، بە تایبەت پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ.