نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەستی پێ کردووە

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

خاوەن دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر کە دوکانەکانیان لە ماوەی رابردوو سوتابوون، نۆژەنکردنەوەی دوکانەکانیان لە سەر ئەرکی خۆیان دەست پێکردووە، بەو جۆرەی خودی خاوەن دوکانەکان باسیدەکەن، نیوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی دوکانەکان تەواو بووە.

خاوەنی 73 دوکانی سووتاوی بازاڕی لەنگە دەڵێن: زیانی زۆریان پێگەیشتووە  و نۆژەنکردنەوەش هەمووی لەسەر ئەرکی خۆیان بووە و خوازیاری ئەوەن حکوومەت هاوکارییان بکات.

بازاری لەنگەی هەولێر، دوایین جار کە بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕەکە سووتا ، مانگی رابردوو بوو.