ده‌ستپیكی خوله‌كانی ئه‌ورووپا، رۆژی یاریزانه ئارجێنتیناكان بوو
ئەم هەفتەیە هەفتەی یاریزانە ئارجێنتینییەکانە و لە پرێمەرلیگ و سێریا ئەی و لالیگا چەندان یاریزانی ئارجێنتینی گۆڵیان تۆمارکرد، ئەگوێرۆ و مێسی لەگەڵ یانەکانیان دووانەیان کرد و هیگواینیش یەکەم گۆڵی بە دریسی یۆڤێنتۆس تۆمارکرد.
له ئیتالیاش، یاریزانانی ئارجێنتینا باڵاده‌ست بوون، دیێگۆ پیرۆتی هێرشبه‌ری لاوی تانگۆ، له ده‌ستپێكی سێریا ئه‌ی، دوو گۆلی به لیدانی پیناڵتی بۆ یانه‌ی رۆما تۆمار كرد، كه له‌م یارییه رۆما به 4 گۆڵی خاوێن له ئۆدێنیزی برده‌وه.
گۆنزالۆ هیگواینش، له گۆڵ تۆماركردن بێ به‌ش نه‌بوو، هیگواین به درێسی یۆڤی یه‌كه‌م گۆڵی تۆماركرد و یانه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ربوون رزگار كرد، و سی خاڵی گرینگی بۆ بیانكۆنیری به به‌ده‌ستهینا.
له پریمه‌رلیگ سێرجیۆ ئاگوێرۆ یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی له دوو یاریی به تۆماركردنی 3 گۆڵ وێنه‌ی یاریزانانی تانگۆی نیشانی جیهاندا.
لالیگاش، ته‌نیا به‌شی سه‌مه‌كه‌رانی سامبا بوو، لیۆنێلی مێسی له تۆماركردنی دوو گۆل له تۆری ریال بیتس، هه‌مان وینه‌ی نیشانی هاوه‌درانی تۆپی پێ دا.
له یانه‌ی سیڤییاش، لۆیسانۆ ڤیتۆی هاونیشتیمانی مێسی، به‌هه‌مان شێوه دووجار تۆڕی ئیسپانیۆلی هه‌ژاند، هه‌ر له‌م یارییه پابلۆ پیاتی یاریزانی ئیسپیانیۆلیش كه ئارجێنتینییه تۆری سێڤیای هه‌ژاند.