عومه‌ر محه‌ممه‌د: ده‌بێت ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان ببنه وانه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تیی
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی بواری سه‌لامه‌تیی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه زیانبه‌خشانه‌ی هه‌ولێر، پێویست ده‌كات له‌مه‌ودوا دوكانداران زیاتر وریای سه‌لامه‌تی خۆیان و دوكان و موڵكه‌كانیان بن و گرنگی به ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی بده‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) عومه‌ر محه‌ممه‌د، شاره‌زا له بواری سه‌لامه‌تی و ژینگه‌یی و ته‌ندروستی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ئاگركه‌وتنه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ولێر ببنه وانه‌یه‌ك و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و جیددیان له باره‌وه بكرێت و هۆكاره‌كانی بۆ ڕایگشتی بخرێته ڕوو.
عومه‌ر محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆمپانیاكانی سیسته‌می سه‌لامه‌تی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كرێت و خول بۆ كارمه‌ندان ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ر ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا بتوانن كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن.
عومه‌ر محه‌ممه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، له بازاڕه‌كانی هه‌ولێردا پێویسته ئه‌و سیسته‌مه هه‌بێت و له هه‌ر بازاڕێكدا تیملیده‌ر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و دوكانداران له چۆنیه‌تی خۆپارێزی و موڵكپارێزی ئاگه‌دار بكاته‌وه و ڕایانبهێنێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشی، له بواری سیسته‌می سه‌لامه‌تی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی نابێت دوكانه‌كان كه‌لوپه‌له‌كانیان بهێننه ده‌ره‌وه و له كاتی به‌جێهێشتنیاندا به په‌رده دایانیپۆشن.
دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە (6ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاری قەیسەریی هەولێر ڕایگەیاندووە: کاسبکارانی بازاڕەکەم دڵنیا کردەوە کە درێخى ناکەین لە نۆژەنکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە: سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم شەوی ڕابردوو، ماندوو بوون و گیانی خۆیان خستە مەترسییەوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان.
هاوکات لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بازاڕی قەیسەریی هەولێر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە بکەن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا بە هۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوونە بە ڕێنماییەکان یان دەستێکی خراپکاری لە پشتە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داواشی لە دوکانداران و کاسبکار و هاووڵاتییان بەگشتیی کرد کە ڕێکارەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی چیتر ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دووبارە نەبنەوە.
دوێنێ شەو (5ـی ئایاری 2024) ئاگرێك لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.
دوای ڕووداوەکەش پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری، ئاشکرای کرد: بە گوێرەی دوایین ئامار لە کۆی زیاتر لە چوار هەزار دوکان، 227 دوکان و حەوت کۆگای بچووکی بازاڕی قەیسەری بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە سووتاون و زیانیان پێ گەیشتووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە: جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆى قەرەباڵغیی هاوڵاتییان لە شوێنى ڕووداوەکە، 132 کەس لە ئەفسەر و کارمەندانی بەرگریی شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، کاسبکار و هاووڵاتی، بریندار بوون و بەشێکیشیان بە هۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستیان تێک چووبوو، بەڵام هەرزوو لە لایەن تیمەکانی تەندروستی لە شوێنی ڕووداوەکە 117 كەسيان چارەکران و 15 كەسى دیکەش گواسترانەوە نەخۆشخانەى فریاکەوتن و چارەی پێویستیان بۆ کراوە.