روسیا كۆتایی به به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی لە ئێران هێنا
K24 – هه‌ولێر
روسیا، به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی توندره‌وی له سوریا به كۆتایی هێنا، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له بنكه‌ی هه‌وایی هه‌مه‌دان هێرشی ده‌كرده سه‌ر داعش و به‌ره‌ی نوسره له سوریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆتایيهاتنی ئه‌و بابه‌ته راگه‌یاند كه ئێدی سوریا بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران بۆ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌كداران له سوریا به‌كار ناهێنێت.
به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران له لایه‌ن روسیاوه نه‌رازیبوونی ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له په‌رله‌مانتارانی ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێنابوو.
پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی، یه‌كه‌مجار بوو كه هێزێكی بیانی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران به‌كار بێنێت. هه‌ندێ له په‌رله‌مانتارانی ئێران به بیانووی ئه‌وه‌ی كه پێشڵكردنی ده‌ستووری وڵاته، دژایه‌تی خۆیان راگه‌یاندبوو و داوای روونكردنه‌وه له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردبوو.
وه‌زیری به‌رگری ئێران حوسێن دێهقان له وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاراندا گوتبووی، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌كاری ئه‌وانه نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گله‌یی له روسیا كردبوو كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه پێی وایه متمانه‌ی نێوان هه‌ردوو كه‌م ده‌كاته‌وه. گوتیشی هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیمان به روسیا نه‌داوه و ئه‌وان لێره نامێننه‌وه و هیچ رێككه‌وتنێكی نووسراو له نێوانیاندا نییه.
پێشتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران پێدانی بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌مه‌دان به روسیا ره‌تكردبووه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا به‌ر له لێدوانی عه‌لی لاریجانی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ دووه‌م جار به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر داعش و به‌ره‌ی نوسره راگه‌یاندبوو.
هه‌فته‌ی پێشوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی ئێران له لایه‌ن روسیاوه رایگه‌یاند بۆ ئه‌وان جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه. هه‌روه‌ها ئه‌و كاره‌ی روسیا به پێشڵكردنی بڕیارنامه‌ی 2231 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌سفكرد كه خستنه‌ڕوو، فرۆش یان گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ ئێران قه‌ده‌غه كردووه.