چەکدارێکی داعش لە ئەڵمانیا دادگایی دەکرێت

عەبدولکەریم ئەو چەکدارەی داعشە، کە لە ریزەکانی داعش لە سوریا و عێراق شەڕی کردووە، ماوەی ساڵێک لە تورکیا بەند کراوە و دواتر مانگی شوباتی 2015 رادەستی حکومەتی ئەڵمانیا کراوەتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

عەبدولکەریم ئەو چەکدارەی داعشە، کە لە ریزەکانی داعش لە سوریا و عێراق شەڕی کردووە، ماوەی ساڵێک لە تورکیا بەند کراوە و دواتر مانگی شوباتی 2015 رادەستی حکومەتی ئەڵمانیا کراوەتەوە.

داواکای گشتی فرانکفۆرت کارۆڵ بیتەر رایگەیاند، عەبدولکەریم بەڵگەی لەسەرە و لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی داعشدا دەرکەوتووە کە گوێ و لووتی خەڵکی بڕیوە.

چەکدارەکەی داعش تەمەنی 30 ساڵە و لە ئەیلولی 2013ەوە چوەتە ناو ریزەکانی داعش تا مانگی شوباتی 2014 لەناو ریزەکانی ئەو رێکخراوەدا ماوەتەوە و لە چەندین شەڕدا بەشداری کردووە و چەندین تاوانی ئەنجامداوە. بەگوێرەی زانیاری دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەڵمانیا ئەو چەکدارەی داعش بەنیازی ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستی بووە لە ئەڵمانیا.

پارێزەری عەبدولکەریم، ھارتموت فریتز رایگەیاند، پرۆسەی دادگایی کردنی مۆكيله‌كه‌ى دەستی پێکردووە و ھێشتا دیار نیە بڕیاری داداگا چی دەبێت.