پوتین ئاسكێك ڕاو ده‌كات و دڵه‌كه‌ی بۆ بێرلسكۆنی ده‌برژێنێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاسكێك ڕاو ده‌كات و دڵه‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی پێشووی ئیتاڵیا ده‌كات؛ هاوكات سه‌رۆكی پێشووی ئیتاڵیا گوتوویه‌تی، پووتین سروشتێكی توندی له‌گه‌ڵدا هه‌بووه، كه هه‌رگیز پێشبینی نه‌كردووه.
فابریزیۆ چیكیتۆ، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا له پارتی "فۆرزا ئیتاڵیا" به ڕۆژنامه‌ی "پۆله‌تیكۆ"ـی ئه‌مه‌ریكی گوتووه، سێلڤیۆ بێرلسكۆنی، سه‌رۆكی پێشووی ئیتاڵیا ساڵی 2013 سه‌ردانی ڕووسیای كرد و دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، گه‌شتێكی دووقۆڵییان بۆ ناوچه‌یه‌كی سروشتی كردووه كه ڤێلایه‌كی پوتینی لێ بووه و پوتین لێوه‌شاوه‌یی خۆی له بواری ڕاودا نیشان داوه، كه بێرلسكۆنی به‌هۆیه‌وه سه‌رسام كردووه.
فابریزیۆ چیكیتۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بێرلسكۆنی له‌و گه‌شته‌دا هاوڕێی پوتین بووه و پوتین ئاسكێكی ڕاو كردووه و دوای كه‌وڵكردنیشی دڵه‌كه‌ی ده‌رهێناوه و به دیاری پێشكه‌شی بێرلسكۆنی كردووه، كه به لای بێرلسكۆنییه‌وه ئه‌مه ڕووداوێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش بووه.
چیكیتۆ باسی له‌وه‌ش كردووه، بێرلسكۆنی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ڕووسیاوه بۆ ئیتاڵیا پێی ڕاگه‌یاندووه، كه پوتین مامه‌ڵه‌یه‌كی توندی له‌گه‌ڵدا كردووه، كه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانكراو و پێشبینیكراو نه‌بووه.
چیكیتۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كه بێرلسكۆنی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ژیانیدا ده‌مانچه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵ پوتین به‌ناو به‌فردا ڕۆیشتوون، پوتین ده‌مانچه‌یه‌كی پێ داوه و دوو ئاسكیان بینیوه و پوتین پێی گوتووه، یه‌كێكیان بۆ من و ئه‌وی دیكه تۆ ڕاوی بكه، به‌ڵام بێرلسكۆنی نه‌یپێكاوه و پوتین یه‌كێكیان پێكاوه و هه‌ر خۆیشی به چه‌قۆ كه‌وڵی كردووه و كردوویه‌تییه چوار به‌ش و دڵه‌كه‌ی به دیاری داوه‌ته بێرلسكۆنی و ئاگرێكی هه‌ڵكردووه و پێی گوتووه با بیبرژێنین ئه‌مه دیاری و ژه‌مێكی تایبه‌تی نێوانمان ده‌بێت.
بێرلسكۆنی كه له 12ـی حوزه‌یرانی 2023 مرد، یه‌كێك بوو له پشتیوانانی پوتین له هێرشه‌كه‌ی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا.