فەرماندەی سوپای پاسداران هەڕەشەی داخستنی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکات

حوسێن سەلامی،فەرماندەی سوپای پاسداران
حوسێن سەلامی،فەرماندەی سوپای پاسداران

K24- هەولێر

فەرماندەی سوپای پاسداران حوسێن سەلامی هەڕەشەی فراوان کردنی جەنگ و داخستنی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکات، ئەو هەڕەشەی فەرماندەکە لە ڕێوڕەسمی یادی چلەمین فەرماندەی سوپاکەی لە سوریا و لوبنان ژەنەڕاڵ محەمەد ڕەزا زەهیدی کە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کوژرا.

سوپای پاسدارانی ئێران یەکەم هێرشی تۆڵەسەندنەوەی لە ناوچەکە بە دەیان موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە 13 نیسان ئەنجام دا، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بۆردومانکردنی کونسوڵخانەی ئێران، پاش ئەوەی ڕێبەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی بە بەشێک لە خاکی ئێرانی وەسف کرد.

ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکەی ئێران لە سەدا 99 شکستی هێناوە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی.