كاتی ڕاكێشانی تیروپشكی چامپیۆنز لیگ ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (یۆێفا) بڕیاریداوه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دادێ له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له مۆناكۆ، مه‌راسیمی ڕاكێشانی تیروپشكی ئه‌ورووپا بۆ 32 یانه‌ی به‌شداربوو بكات.
تا ئێستا ناسنامه‌ی 22 یانه‌ی به‌شداربووی چامپیۆنز لیگ ده‌ركه‌وتووه، له رۆژانی سبه و دووسبه‌ی كه یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنی چامپیۆنز لیگ به‌ڕێوه ده‌چێت، ناسنامه‌ی 10 یانه‌ی دیكه‌ش دیار ده‌كه‌وێت.
مانچێسته‌ر سیتی نزیكه له گه‌یشتن به چامپیۆنز لیگ و له نێوان رۆما و پۆرتۆ یه‌كێكیان بلیتی گه‌یشتن به چامپیۆنز لیگ ده‌بڕن، یانه‌كانی مۆناكۆ، ڤیاریال و ئه‌یاكس سبه‌ی شه‌ڕی گه‌یشتن به چامپیۆنز لیگ ده‌كه‌ن.
هه‌ر له مه‌راسیمی تیروپشكی چامپیۆنز لیگ، باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه هه‌ریه‌ك له (كریستیانۆ، گریزمان و گاریس به‌یل) بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌ربژێرن.
مه‌راسیمه‌كه له كاتژمێر 7:00ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، كه تێیدا 32 یانه به‌سه‌ر 8 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ن.