هەموو شتێك لەبارەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ریاڵ مەدرید و بورووسیا دۆرتمۆند
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ریاڵ مەدرید و بورووسیا دۆرتمۆند

هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان بورووسیا دۆرتمۆند و ریاڵ مەدرید دەکەن.

بڕیارە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2023-2024 لە نێوان بورووسیا دۆرتمۆند و ریاڵ مەدرید لە رۆژی شەممە، رێککەوتی 2024/06/01 کاتژمێر 10ی شەو لە یاریگەی "وێمبڵی" لە لەندەن بکرێت.

هەردوو یانەکە بە رێگەیەکی سەختدا گەیشتنە کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەشێوەیەک ریاڵ مەدرید تووشی رێگەیەکی ئاڵۆز و بەرەنگارییەکی زۆربوو، بە تایبەتی لە یاریی چارەکی کۆتایی بەرامبەر مانچێستەر سیتی و پێش کۆتایی بەرامبەر بایرن میونشن.

رێگەی بورووسیا دۆرتمۆندیش ئاسان نەبوو، لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین لە پاریس سانجێرمان-ی یەکێك لە پاڵێوراوە سەرەکییەکانی بەدەستهێنانی نازناوەکەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی، لە قۆناغی چارەکی کۆتایش بەربەستی ئاتلێتیکۆ مەدریدی تێکشکاند.

ریاڵ مەدرید لە مێژووی خۆیدا 17 جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە و 14 جار بەدەستیهێناوە، بورووسیا دۆرتمۆند-یش تەنیا دووجار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی و جارێك بووەتە پاڵەوان.