زێلینسكی به‌رپرسی ئاسایشی كه‌سیی خۆی له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌رپرسی پاسه‌وانی و ئاسایشی كه‌سیی خۆی له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه و هۆكەی ئاشكرا ناكات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 9ـی ئایاری 2024) ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا سێرگی لیۆنیدۆڤیچ ڕود، به‌رپرسی پاسه‌وانی و ئاسایشی كه‌سیی خۆی له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه.
ده‌زگه‌ی ئاسایشی ئۆكرانیا هه‌واڵی دوورخستنه‌وه‌ی سێرگی لیۆنیدۆڤیچ ڕودی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام هۆی دوورخستنه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
دوورخستنه‌وه‌ی سێرگی لیۆنیدۆڤیچ ڕود، ته‌نیا دوای دوو ڕۆژ له بڵاوبوونەوەی ههواڵێكە سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکرنی زێلینسکی و چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئۆکرانیا ئەمەش لە لایەن به‌رپرسانی باڵای ئه‌منیی ئۆكرانیا سەلمێنراوە.
دەزگه‌ی ئاسایشی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، چه‌ند به‌كرێگیراوێكی ڕووسیایان لەناو دەزگه ئەمنییەکانی ئۆكرانیا دەستگیر کردووە کە پلانیان دانابوو زێلێنسکی و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکوومەت تیرۆر بکەن.