قەیسەریی هەولێر خاوێنکرایەوە

بازاڕی قەیسەریی هەولێر
بازاڕی قەیسەریی هەولێر

K24- هەولێر

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بازاڕی قەیسەریی هەولێر دوای ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی 5 ی ئایار، خاوێنکرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە(9ی ئایاری 2024)، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی کردەوە، بە ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پرۆسەی خاوێنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کۆتایی هات.

کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئەرک و ماندوو بوونی تیمەکانی شارەوانی هەولێری بەرز نرخاند لە کۆتایی هێنان بە پڕۆسەی خاوێنکردنەوەی بەشە سوتاوەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاشکرای کردووە، لە ماوەیەکی کەمدا پرۆسەی خاوێنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر ئەنجام دراوە.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر گوتی، بەشانازیەوە شەو ڕۆژ بەردەوام دەبین لە هەر ئەرکێکدا پێمان بسپێردرێت بۆ خزمەتی دانیشتوانی شارەکەمان .