ئێران: گەورەترین قاچاخچیی مادەی هۆشبەرمان دەستگیرکردووە
K24 - ههولێر:
فەرماندەی هێزی ئینتزامیی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی رۆژهەڵاتی ئێران رایگەیاند, گەورەترین قاچاخچیی مادەی هۆشبەرییان دەستگیرکردووە.
حسێن رەحیمی رایگەیاند, ئەمە گەورەترین قاچاخاچیی مادەی هۆشبەرە کە لە ماوەی 38 ساڵ لەمەوبەرەوە دەستگیر دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند, ئەم قاچاخچییە دانی بهوهداناوه كه تا ئێستا 800 تۆن مادهی هۆشبەرى به قاچاخ له ئهفغانستانهوه بهو وڵاتهدا گواستووهتهوه بۆ وڵاتانی دیكهی رۆژئاوا.
فەرماندەی ئینتيزامیی سیستان و بەلووچستان هەروەها گوتی: "ئەم قاچاخچییە لە ساڵی 1992 دەستی بە قاچاخى کردووە و مادەی هۆشبەری لە ئەفغانستانەوە بە ئێراندا بەرەو رۆژئاوا بەڕێکردووە".
بەپێی ئەم هەواڵە، 300 کەسی دیکەش کە پهیوەندییان بەم قاچاخچییەوە هەبووە، دەستگیرکراون, بهڵام تا ئێستا فەرماندی ئینتزامیی بەلووچستان بە ناوی ئەم گەورە قاچاخچییەى ئاشكرا نەکردووە.