مۆرینهۆ هۆكاری مانه‌وه‌ی له پرێمه‌ر لیگ ئاشكرا ده‌كات
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری پورتوگالی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێش ئه‌وه‌ی شوێنی لویس ڤان گال له مانچێسته‌ر یونایتد بگرێته‌وه له ئیسپانیا و ئیتاڵیا گرێبه‌ستی بۆ هاتووه، به‌ڵام ڕه‌تی كردوونه‌ته‌وه.
مۆرینهۆ هۆكاری هه‌ڵبژاردن و مانه‌وه‌ی له پرێمه‌ر لیگ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: لێره ركابه‌رییه‌كان جیاوازن، له پرێمه‌ر لیگ له هیچ یارییه‌ك گره‌نتی بردنه‌وه‌ت نییه، چونكه هه‌موو یانه‌كان ركابه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام له خوله‌كانی دیكه یانه‌ی گه‌وره و بچووك هه‌یه، یانه گه‌وره‌كان تا كۆتایی بچووكه‌كان له دوای خۆیان جێده‌هێڵن.
مۆرینهۆ، پێشتر نازناوی چامپیۆنز لیگی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پۆرتۆ و ئینته‌ر میلان بردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌كانی چێڵسی و ریال مه‌دریدیش نازناوی خولی نێوخۆیی به‌ده‌ستهێناوه.