وەزارەتی تەندروستی: بەهیچ شێوەیەک سەردانی شوێنی نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان نەکەن
K24- هەولێر
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان، بەهیچ شێوەیەک سەردانی شوێنی مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان نەکەن.
ڕۆژی شەممە(11ی ئایاری 2024)، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بۆ سەلامەتی تەندروستیی خۆیان و کۆمەڵگە، بەهیچ شێوەیەک سەردانی شوێنی نەورەسە مرداربووەکانی دەریاچەی دوکان نەکەن.
وەزارەتی تەندروستی داوای کردووە، جگە لە تیمە پسپۆڕەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ھیچ کەسێک سەردانی نیشتیمانی نەورەسەکان نەکات تاکو بە فەرمی دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشییەکە و سەلامەتی بۆ مرۆڤ لە لایەن ڤێتێرنەری سنورەکە .
وەزارەتی تەندروستی لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، بەهەماهەنگی وەزارەتی كشتوكاڵ لە پەیوەندیدان لەگەڵ دامودەزگاكانی ڤێتەرنەری ولایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دەستنیشانكردنی كێشەكە و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.
دکتۆر هانا خدر، پزیشكی ڤێتێرنەری لهبارەی مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان گوتی، ئهمڕۆ (شهممه 11ـی ئایاری 2024)، كه چووینه شوێنی رووداوهكه، بینیمان نهخۆشییهكه خێرا بهناو نهورهسهكان بڵاوبووهتهوه، ئێمه به پێویستمان زانی چهند نموونهیهك بۆ تاقیگهكهمان وهربگرین، بۆ ئهوهی پشڕاستی نهخۆشییهكه بكهینهوه و خێرا بگهین به چارهسهر.
ئهو پزیشكه راشیگهیاند، رێژهی مرداربوونهوه لهنێو نهورهسهكاندا ئێجگار بهرزه، هێلهكانیشیان به خێرایی لهناو دهچن.
بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە کۆمەڵێک باڵندەی کێوی لە جۆری نەورەس لەسەر زێی بچووک تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون و لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و ژینگەی ڕاپەڕین پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە.