بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە  کۆمپانیاکانی گواستنەوەی حاجیان ئاگادار دەکاتەوە

حاجیانی كوردستان له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌، وێنه‌: گرافیك
حاجیانی كوردستان له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌، وێنه‌: گرافیك

K24- هەولێر

بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکانی گواستنەوەی حاجیان ئاگادار دەکاتەوە، سبەی سەردانی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە بکەن.

رۆژی شەممە(11ی ئایاری 2024)، بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا، داوا لە کۆمپانیاکانی گواستنەوە لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ی ساڵی 2016، ڕێنمایی جێبەجێکردنی گرێبەستکردنە گشتییەکان، ده‌توانن له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه (12ی ئایاری 2024)، سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆیییه‌كان، بۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (هه‌ولێر- سلێمانی ).

بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە ئاشکراشی کردووە، دوا كات بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر، رۆژی یه‌كشه‌ممه(‌  19ی ئایاری 2024) ده‌بێت.