سبەی زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی بۆ خوێندنی کوردی و عەرەبی دەچنە نێو تاقیکردنەوەکان
K24- هەولێر
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاوی کردەوە، سبەی یەکشەممە، زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی خوێندنی کوردی و عەرەبی دەچنە نێو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
ئەمڕۆ شەممە(11ی ئایاری 2024)، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاوی کردەوە، سبەی یەکشەممە تاقیکردنەوەکانی گشتیی بۆ پۆلە کۆتاکان دەستپێدەکات و زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی خوێندنی کوردی و عەرەبی دەچنە نێو حەوت هەزار و 600 ناوەندی تاقیکردنەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئیبراهیم نامس، وەزیری پەروەردەی عێراق داوا دەکات ڕەچاوی بارودۆخی دەروونی و تەندروستیی قوتابیان بکرێت، لەگەڵ ئەوەش ئاو و کارەبا بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین بکرێت.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاندووە، هەر ڕۆژێکی تاقیکردنەوە بکەوێتە نێو ڕۆژێکی پشووی فەرمی، تاقیکردنەوە دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر.